بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا رایگەیاند، هێزەکانیان تەواوی کارگەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، دوای ئەوەی شەڕکەرە ئۆکرانییەکانی ناوی خۆیان ڕادەستکردووە.
پێشتر سەدان سەربازی سەر بە “کەتیبەی ئازۆف” لەنێو کۆمەڵگا پیشەسازییەکەدا بوون و هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ڕوسیایان دەدا.
کەتیبەکە چەندین هەفتە خۆراگرییان کرد، سەرەڕای بۆردومانی چڕ و گەمارۆی توند.
بەرگریی ڕوسیا ئاشکراشیکرد، “ئازادکردنی شاری ماریۆپۆل و تەواوی کۆمەڵگای ئازوڤستال”ی بە ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆک ڕاگەیاندووە.
بەپێی وەزارەتەکە نزیکەی دوو هەزار و 439 شەڕکەری کەتیبەکە و هێزەکانی ئۆکرانیا لە 16ی ئەم مانگەوە چەکەکانیان فڕێداوە و دوایین کۆمەڵەشیان کە ژمارەیان 531 چەکدار بووە خۆیان ڕادەستکردووە.
شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.
342/